| ظ‡ظ‡â€Œظˆط§عµ ظˆ ع†ط§ظ„ط§ع©غŒ |
 |
روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داد ده‌رباره‌ی ناوزه‌دی داواكاری گشتی
پاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری، ڕێكه‌وتی 29/12/2009 له دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ تاوتۆكردنی پێگه‌ی كارگێڕی و پیشه‌یی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كه تاكو ئێستا ده‌زگایه‌كی كارای سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتۆكردنی میكانزمی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به پێی یاسا و ئاماژه به نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری ژماره(16) له 12/2/2008 و نیشانه به بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی چواره‌م له یاسای وه‌زاره‌تی داد ژماره (13)ی ساڵی 2007، له ئه‌نجامدا كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته ڕایه‌ك بوَ یاسای پاشكۆی یاسای داواكاری گشتی ژماره(159)ی ساڵی 1979 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئه‌ویش كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و ئه‌ندامه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داد به‌شێكن له دهسهلاَتی ته‌نفیزی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردا كه ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به ناوی خۆیان ناوزه‌د بكرێن واتا (داواكاری گشتی) له جیاتی (دادوه‌ر) له هه‌موو كار و نووسراوێكی فه‌رمیدا.
دوابه‌دوای ئه‌م فه‌رمانه‌ی وه‌زاره‌تی داد ڕێكه‌وتی 30/12/2009 به‌ڕێز سه‌رۆكی داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له دیوانی وه‌زاره‌تی داد كۆبوونه‌وه بۆ وتووێژكردن له گه‌ڵ وه‌زیری داد و به‌ڕێزیان ئاماژه به یاسا و نووسراوه‌كانی سه‌ره‌وه ڕوونی كرده‌وه كه به پێی یاسای كارپێكراو ده‌زگای داواكاری گشتی سه‌ر به دهسهلاَتی ته‌نفیزییه (وه‌زاره‌تی داد -تاكو ئێستا) و دهسهلاَتی دادوه‌ری كه سه‌رپه‌رشتی كاروباری دادوه‌ران ده‌كات دهسهلاَتێكی سه‌ربه‌خۆ و جودایه له دهسهلاَتی ته‌نفیزی، دواتر ده‌سته‌یه‌ك له نوێنه‌رانی داواكاری گشتی ڕایان وابوو سه‌ردانی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
12/31/2009 3:48:21 AM
|
|